حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه تۆماركردنی فه‌رمانبه‌ران له پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" گه‌یشته نزیكه‌ی 175 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوای ته‌واوبوونی كاره‌كان، به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران كارته بانكییه‌كانیشیان وه‌رگرتۆته‌وه.
حكوومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: تا ئێستا 174 هه‌زار و 381 فه‌رمانبه‌ر له پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من" تۆمار كراون.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پڕۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌ی هه‌ژماری تۆمار ده‌كرێن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بانكی "هه‌ژماری من" ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێستا 1300 فه‌رمانبه‌ر كارتی بانكییه‌كانیان وه‌رگرتۆته‌وه.
لای خۆشییه‌وه ئاوات جه‌ناب وه‌زیری دارایی پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه پاش تەواوبوونی پرۆژەی "هەژماری من"، ئیدی هەموو مووچەخۆرێک لە رێگەی کارتەوە مووچەکەی وەردەگرێت.
وەڵام بدەوه