Kurdistan Press - یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی خۆی پێشمەرگە دووپاتکردەوە یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی خۆی پێشمەرگە دووپاتکردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی خۆی پێشمەرگە دووپاتکردەوە

یه‌كێتی ئه‌وروپا پاڵپشت و پشتیوانی خۆی له‌ پڕۆسه‌ی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ربڕی.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە د. تۆرکیڵد بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەولێر کرد .

لە کۆبوونەوەكه‌دا وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە ئامانج و بنەمای کارکردنمان بۆ بە ئەنجامگەیاندنی پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیە لەپێناو دروستبوونی هێزێکی تۆکمەی نیشتمانی لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.

وەزیری پێشمەرگە هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە ڕابردوودا وڵاتانی بەشدار لە یەکێتی ئەوروپا لە بەرامبەر هەموو ئەو کارەسات و ڕووداوانەی بەسەر گەلەکەماندا هاتووە هاوخەم بوون لەگەڵمان، لە ئێستاشدا دڵخۆشین دۆستەکانمان لە هەموو جیهان و یەکێتی ئەوروپا هاوکار و پاڵپشتمانن لە پرۆسەی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

لای خۆشییه‌وه‌ د. تۆرکێڵد ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌وان لە یەکێتی ئەوروپا پاڵپشت و پشتیوانیان دەبن لە پرسی چاكسازیدا و هیواشی خواست هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی ئارام و سەقامگیر و ئاشتیدا بێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا