سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكانی ناو شار و دەوروبەری هەولێر، روونكردنەوەیەك سەبارەت بە كاتژمێرەكانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان و نرخی ئەمپێر بۆ مانگی 11 دەدات.
خۆران تەحسین، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدەکانی ناو شاری هەولێر و دەوروبەری لە روونكردنەوەكەدا دەڵێ: "سەبارەت بە موەلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری هەولێر و دەوروبەری کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی 11/ی 2023 لە نێوان 330 کاتژمێر تاکو 385 کاتژمێر بووە نرخی مۆلیدە بۆ ئەم مانگە 13500 تاکو 16000 هەزار دینارە کە بەپێی ئەم خشتەیەی کە لەلایەن لیژنەی مۆلیدەکان لە پارێزگای هەولێر دیاری كراوە لە کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانی تاکوو کاتژمێر 1ی شەو."
ئاماژهی به ئهوهش داوه: "نرخی کارکردنی ئهو مۆلیدانهی كه 24 کاتژمێر کاریان کردووە لە نێوان 17750 تاکوو 18500 دینارە، کارەبای نیشتمانیی شاری هەولێر لە چاو شارەکانی تر جیاوازی زۆری هەیە چەندین جار وەزارەتی کارەبامان ئاگادار کردووهتەوە و بهڵام ههر وهك خۆی ماوهتهوه.
وەڵام بدەوه