پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/11/27 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ یان برێم كونسولى گشتیى نوێى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى خۆى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه برێم خۆشحاڵیى خۆى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسولى گشتیى نوێى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا فراوانتر بكات. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها جه‌ختى له پابه‌ندیى فه‌ره‌نسا بۆ پشتگیرى له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
وەڵام بدەوه