جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لێدوانی لەبارەی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ دا و گوتی "داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ بنێرێت'' باسی لەوەش کرد "لە پرسی مووچە، حکومەتی عێراق ستەم لە هەرێمی کوردستان دەکات.
قوباد تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا رایگەیاند "هەرێمی کوردستان ئەرکەکانی خۆی لەبەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە".
سەبارەت بە ناڕەزایی و بایکۆتی مامۆستایان، قوباد تاڵەبانی دەڵێ "لە ناڕەزایی و بایکۆتی مامۆستایان تێدەگەین. هەوڵدەدەین رێگەچارەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی مووچەی مامۆستایان بدەین و مامۆستایان دەتوانن رێگەیەکی دیکە بدۆزنەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزاییەتییەکانیان
وەڵام بدەوه