Kurdistan Press - بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە کۆبووەوە بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە کۆبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە کۆبووەوە

ڕۆژی چوارشەممە22ی تشرینی دووەمی2023، سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوە بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوە پوختەیەکى لە سیاسەت و تێڕوانینى حکومەتى هەرێم لەمەڕ پتەوکرنى پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى خستەڕوو.

سەفین دزەیی، ئاماژەى بەوەدا کە هەوڵەکانى حکومەتى هەرێم بەردەوامە بۆ کردنەوەى چەند نوێنەرایەتییەکى تازە لەچەند وڵاتێک لە پێناو سوود و بەرژەوەندى هەردوولا.

بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوە سوپاسى نوێنەرانى حکومەتى هەرێمى لەدەرەوە کرد کە لە ئاستى بەرپرسیارییەتى دابوون و لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ خستنەڕووى دیدو تێڕوانینی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پێناو پێشخستنى پەیوەندیییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتانەى تێیدا نیشتەجێن لە بوارەکانى دیپلۆماسى و ئابوورى و بازرگانى کلتوورو وەبەرهێنان.

لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا باس لە بایەخى زیاتر بەهێزکردنى نوێنەرایەتییەکان و هاوکارى و هەماهەنگى لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکانى ئەو وڵاتانە کرا کە نوێنەرایەتى لێیە. هاوکات باس لەو ئاستەنگانە کرا کە دێنە بەردەم کارى نوێنەرایەتییەکان و لەم رووەوە سەفین دزەیی پشتگیرى تەواوى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دووپاتکردەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان و باشتر بەڕێوەچوونى کارەکان.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه