Kurdistan Press - وەزیری پەروەردە لەسەر سزادانی مامۆستایان ھاتە دەنگ وەزیری پەروەردە لەسەر سزادانی مامۆستایان ھاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری پەروەردە لەسەر سزادانی مامۆستایان ھاتە دەنگ

وەزیری پەروەردە لەسەر سزادانی ئەو مامۆستایانەی بایکۆتیان کردووە هاتە دەنگ

 ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوا لە مامۆستایان دەکەن بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن و پشتگیری داوای رەوای مامۆستایان دەکەن لە هەرێمی کوردستان.

سەبارەت بە دواکەوتنی خوێندکارانی پۆلی ١٢ لە وانەکان بەهۆی نەبوونی دەوامەوە وتی ، پابەند دەبن بە پاراستنی مافی خوێندکارانی پۆلی ١٢ لەو ناوچانەی کە لە پرۆسەی خوێندن دواکەوتوون یاخود تا ئێستا دەستیان بە دەوام نەکردووەتەوە.

ڕاشیگەیاند، بڕیاری سزادانی هیچ مامۆستایەکیان نەداوە و تەنها داوای دەستپێکردنەوەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندنیان کردووە. ماوەی زیاتر لە دوو مانگە مامۆستایانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان بایکۆتی خوێندنیان کردووە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه