Kurdistan Press - کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەردەوام دەبێت کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەردەوام دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەردەوام دەبێت

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 18/11/2023، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان. پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە 1 تا 2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی رۆژی یەکشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێک کات و شوێن، لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات هەندێکجار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە  لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 20

سلێمانی : 17

دهۆک : 18

کەرکوک : 22

هەڵەبجە : 20

زاخۆ : 19

سۆران : 16

حاجی ئۆمەران : 10

گەرمیان: 24

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه