ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/11/15 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ڤۆلكه‌ر پێرسێس سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق (يوونامى) كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بيروڕايان ده‌رباره‌ى ئه‌رك و سه‌ردانى به‌ڕێز پێرسێس بۆ عێراق و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق گۆڕييه‌وه و تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌رك و كاره‌كانى تيمى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانس و ڕێكخراوه‌كانى له عێراق و هاوكارييه‌كانى له بوار و قۆناغه جياكاندا، ئاماژه‌ى به هه‌وڵ و كاره‌كانى يوونامى كرد كه دواى پرۆسه‌ى ئازادى، يارمه‌تيى عێراقى داوه بۆ سه‌قامگيرى و به‌ره‌وپێشبردنى ديموكراسى و باشكردنى كارى دامه‌زراوه‌كان.
لاى خۆيه‌وه پێرسێس، ديد و بۆچوونه‌كانى ده‌رباره‌ى ئه‌ركى يوونامى له عێراق و داواكاريى عێراق بۆ پێداچوونه‌وه به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا خسته ڕوو، هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رنج و بۆچوونه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌رباره‌ى كار و ئه‌ركى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئاژانسه‌كانى بۆ هاوكارى و يارمه‌تيدانى عێراق كرد.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و ناوچه‌كه‌يان به گشتى، تاوتوێ كرد
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه