KurdistanPress...

CLOSE

دوو پڕۆژە لە سنوری پارێزگەی دهۆك جێبەجێ دەكرێن

لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی دهۆك و داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی خانكێ، دوو پرۆژەی خزمەتگوزاریی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە ناحیەی خانكێ جێبەجێ دەكرێن.
 
پرۆژەیەكیان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی دهۆك و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی شارەوانی جێبەجێ دەكرێت کە پێكهاتووە لە دروستكردنی ژمارەیەك شەقام بە درێژیی هەزار و 600 مەتر و ئێستا كاركردن تێیدا بەردەوامە.
 
پرۆژەی دووەمیش لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی خانكێ، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك دەستیپێكردووە، پێكهاتووە لە دروستكردنی ژمارەیەك شەقام بە درێژایی 4 هەزار مەتر، لەگەڵ دروستكردنی ئاوەڕۆیەك بە درێژایی 500 مەتردووجا، ژمارەی شەقامەكان زیاتر لە 30 شەقام دەبن، تەواوبوونی هەردوو پرۆژەكە دەبنە هۆی ئاسانكاریی تەواو بۆ دانیشتووانی شارۆچكەی خانكێ  و هاوكات ئاستی خزمەتگوزارییەكانیش بەرزتر دەبنەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه