مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵیادی کارەساتی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ رایگه‌یاند، سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هه‌ردوو كاره‌ساتی ئه‌و شاره.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی: سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەردوو کارەساتی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ و گوللـەبارانکردنی خۆپێشاندانێكی سڤیل لەلایەن رژێمی بەعسەوە.
له تویته‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لێره‌دا دووباره داوا لە حكومەتی عێراق دەکەین زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشوو قەرەبوو بكاته‌وه.
وەڵام بدەوه