Kurdistan Press - مەسرور بارزانی چی بە باڵیۆزی ئەمریکا وتوە؟ مەسرور بارزانی چی بە باڵیۆزی ئەمریکا وتوە؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی چی بە باڵیۆزی ئەمریکا وتوە؟

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی: ئەمڕۆ بە باڵیۆزی ئەمه‌ریکام لە عێراق راگه‌یاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکەکانی خۆی جێبەجێکردووە و هەموو ئامادەییە پێویستەکانی بۆ دەستەبەرکردنی مافە داراییەکانی فیدڕاڵ پیشانداوە، هیچ بیانوویەک بۆ دواخستن نییە، ئێمە مافمان لە داراییەکانی فیدڕاڵ هەیە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: بۆ جەختکردنەوە لە پابەندییەکانی ئەمه‌ریکا لە ناوچەکە، ئه‌مڕۆ سەردانی هەرێمی کوردستانی عێراقم کرد.

رۆمانۆوسكی هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: دڵنیایین لە بەردەوامی هەماهەنگییەکان لە بواری ئاسایش و کارکردنی بەیەکەوەیی، بۆ رێگریکردن لە هێرشەکان بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا.

دوجار نووسیوویه‌تی: "سوپاس بۆ گفتوگۆ بەرهەمدارەکان". 

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/1 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە بەتایبەتی کە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم داتا و زانیاری ورد و پشبەست بە بەڵگە یاسایی و دەستوورییەکانیان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کردووە و هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نییە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پاراستنی باڵیۆزخانە و نێردە دیپلوماتیيەکان و هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه