ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 24/10/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی ئاهەنگی دەرچوونی خولی سێیەمی دەرچووانی زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: "پیرۆزبایی لە دەرچووانی زانکۆی کاسۆلیکی دەکەم، زانکۆی کاسۆلیکی وەک ناوەندێکی خوێندن خزمەت دەکات."
سەرۆکی حکوومەت گوتیشی: "هەولێر بووە پەناگەیەک بۆ بێدەسەڵات و بێلانەکان، خەڵک لە باوەڕە جیاوازەکان دەتوانن بەیەکەوە بژین، زۆر گرنگە پێکەوەژیان هەبێت و پابەندین بە پاراستنی پێکهاتەکان."
زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر لە ساڵی 2015ەوە دامەزراوە و لە حەوت کۆلیژ و 11 بەشی زانستی پێکهاتووە.
وەڵام بدەوه