Kurdistan Press - سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵوێزی پاكستان لە عێراق دەكات سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵوێزی پاكستان لە عێراق دەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵوێزی پاكستان لە عێراق دەكات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی پاكستان لە عێراق كرد و لە دیدارەكەدا بەهێزکردنی پەیوەندی دوولایەنە تاوتوێ کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 23/10/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە ئەحمەد ئەمجەد عەلی، باڵوێزی پاکستان لە عێراق کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆكی حكوومەتی كردبوو،

لە دیدارەکەدا بەهێزکردنی پەیوەندی دوولایەنە تاوتوێ کرا، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سوپاسی باڵوێزی پاكستانی لە عێراق كرد، بۆ کارکردنی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و پاکستان و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

باڵوێزی پاکستان وێڕای ستایشکردنی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی كوردستان، پێزانینی خۆی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ هاوکاری و پشتگیرییان لە سەرخستنی ئەرکەکەی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه