Kurdistan Press - ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دروستبووە ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دروستبووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دروستبووە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، 22-10-2023، شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە دروستبووە و چەند پێشمەرگەیەک بریندارن و زیانیش بە سوپای عێراق کەوتووە.

شەڕەکە لەنێوان پێشمەرگە و ئەو هێزەی سوپای عێراق روویداوە کە هەفتەی رابردوو چەند خاڵ و سەنگەرێکیان لە گەریلاکانی پەکەکە وەرگرتەوە. 

رۆژی 19-10-2023، هێزەکانی فیرقەی 14ـی سوپای عێراق چوار خاڵی سەربازیی چاودێرییان لەسەر چیای قەرەچووخ لە پەکەکە وەرگرتەوە کە بەپێی رێککەوتنێک لەلایەن سوپای عێراق وەرگیرایەوە، دواتر هێزێکی سوپای عێراق لە خاڵە سەربازییەکان جێگیرکراون.

ئەو چوار خاڵانەی وەرگیراونەتەوە بەهۆی ترسیان لە هێرشی ئاسمانییەوە، کە ساڵێک زیاترە لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە چۆڵکراون، بەڵام ناوە ناوە بەکارهێندراوەتەوە، پێشتر لە هەر خاڵێکدا لەنێوان 8 بۆ 15 کەس هەبوون، لە دوای هێرشەکانی چەکدارانی داعش بۆ پارێزگای نەینەوا لە ساڵی 2014، سوود لەو خاڵانە وەرگیرا بۆ بەرپەرچدانەوەی داعش.

فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە رۆژی پێنجشەممە، 19ـی تشرینی یەکەمی 2023 رایگەیاند، سەرجەم هێزەکانیان لە کەمپی مەخمورەوە کشاندووەتەوە بۆ ناوچەکانی پاراستنی میدیا کە مەبەست لێی قەندیل و ناوچەکانی دیکەی باشووری کوردستانە و دەڵێت "ئێستا لەو کەمپەدا هیچ هێزێکیان نییە.

کشانەوەی گەریلا لە کەمپی مەخموور بە گوتەی پەکەکە لە کاتێکدایە، لەم مانگەدا کەمپی مەخموور دووجار لەلایەن تورکیاوە بۆردوومانکراوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه