Kurdistan Press - ‎پارێزگاری هەولێر سەردانی پارتی سۆسیالیستی كوردستانی باکووری كرد ‎پارێزگاری هەولێر سەردانی پارتی سۆسیالیستی كوردستانی باکووری كرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

‎پارێزگاری هەولێر سەردانی پارتی سۆسیالیستی كوردستانی باکووری كرد

ئەمڕۆ 25/3/2022 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی گەشت وگوزاری هەولێر ئیسماعیل مینە خان بەڕێوەبەری گشتی گەشت وگوزاری هەولێر سەردانی بارەگای پارتی سۆسیالیستی كوردستانی توركیا كرد و لەلایەن مەسعود تەك سەرۆكی پارتی و ئەندامانی پارتەكە پێشوازیان لێكرا.
‎لەم دیدارەدا باس لە دوایین پەرەسەندنەكانی ناوچەكە كرا  بەتایبەت لە عیڕاق و توركیا  و تیشك خرایە سەر بارودۆخی عیڕاق و پێشكەوتنی پرسی نەتەوەیی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان.
‎پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە نیشان دا و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن و ئومێدی یەكبوون و یەكخستنی هەڵوێست و گوتاری كوردی بۆ خواستن .
‎لەلای خۆشیەوە سەرۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستانی توركیا سوپاسی سەردانی پارێزگاری هەولێری كرد و  ئاماژەی بەوەش كرد هەوڵی پارتە كوردیەكانی باكوور بەردەوامن بۆ دروست كردنی بەرەیەكی سیاسی هاوبەش لەسەر بنەمای گفتۆگۆ لەگەڵ دەوڵەت و حكومه‌تی توركیا بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی لە عیڕاق و توركیا و ناوچەكە .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا