Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لە ڕێی تەلەفۆنەوە دوا پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لە ڕێی تەلەفۆنەوە دوا پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لە ڕێی تەلەفۆنەوە دوا پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۲۳ی ئاداری ۲٠۲۲ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک مەسعود بارزانی و شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دوا پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی ڕزگاریی نیشتمانی کرد و ئەو پێشهاتەی بە هەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەم دا و هیواشی خواست ئەو هەنگاوە ببێتە مایەی خێر و بەدیهاتنی داخوازیی هاووڵاتیان و هەروەها سەقامگیریی و بووژانەوە بەدی بهێنێت بۆ هەموو لایەک.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه