Kurdistan Press - دكتۆر كەمال كەركووكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك - گه‌رمیان، بۆ دەنگی ئەمریكا رایگه‌یاند دكتۆر كەمال كەركووكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك - گه‌رمیان، بۆ دەنگی ئەمریكا رایگه‌یاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دكتۆر كەمال كەركووكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك - گه‌رمیان، بۆ دەنگی ئەمریكا رایگه‌یاند

وەكو پارتی به‌شكۆو سه‌ربه‌رزیه‌وه‌ دەگەڕێینەوە بۆ كەركوك، وه‌ك یەكێتی بە سەرشۆڕی ناگەڕێینەوە.

پێش هەڵبژاردن گفتوگۆمان لەگەڵ حكومەتی عێراق كرد بۆ گەڕانەوە بۆ كەركوك، بەڵام داوایانكرد بخرێتە دوای هەڵبژاردن، تا نەكرێتە بانگەشە، ئێستاش چاوەڕێی دۆخی بەغداین، بە دڵنیاییەوە دەگەڕێینەوە بۆ كەركوك.

رەنگە تەرەفێكی ئێران، هەولێری موشەكباران كردبێت، تا بیانەوێت ناوبانگی وڵاتەكەیان لەكەدار بكەن، چونكە دەزانن بدەن لەشوێنی مەدەنی دونیا لەدژیان هەڵدەستێ.

موشەكبارانكردنی هەولێر كارێكی بێ بنەماو تاوانێكی زۆر گەورەبوو، چونكە عێراق‌و هەرێم لە شەڕدا نین لەگەڵ ئێران، ئێمە هۆكارەكەی نازانین، تەنها ئەوانەی موشەكەكانیان هاویشتووە، دەزانن بۆ ئەو كارەیان كردووە، بەڵام ئەو شتانەی باسیدەكەن، بنەمای نیە و مایەی پێكەنینە.

ئەو بازرگانەی دراوە لەماڵەكەی، بازرگانێكی كوردی زیرەكەو مێشكێكی ئابوری باشی لە بواری نەوت و غاز هەیە، ئەو پاساوەشی گوایە بنكەی ئیسرائیلی لە هەولێر هەبووە، خۆشیان دەزانن ڕاست نیە.

پۆستی پارێزگاری كەركوك مافی پارتیە، چونكە بە دەنگ بێت، یاخود بە نۆرە، ئەو پۆستە مافی پارتیە.

پارتی بەهەموو توانایەوە هەوڵی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆمار دەدات، چونكە ئەوانه‌ی پێشتر پۆستی سەرۆك كۆماریان لابووە، باش كاریان نەكردووە، 55 مادەی دەستوری كە بەرژەوەندی كوردستان دەپارێزێت پێشێلكراوەو لەسەری نەهاتونەتە دەنگ.

ئێمە بە راستگۆیی چوینەتە هاوپەیمانێتی لەگەڵ رەوتی سەدرو عەرەبی سونە، پێشبینی دەكەین ئەوانیش بە ڕاستگۆیی لەگەڵمان بن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه