Kurdistan Press - سبه‌ی مووچه‌ی ئەو وه‌زاره‌تانە دابەش دەکرێت سبه‌ی مووچه‌ی ئەو وه‌زاره‌تانە دابەش دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبه‌ی مووچه‌ی ئەو وه‌زاره‌تانە دابەش دەکرێت

ئه‌مڕۆ هه‌ینی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پشووی فه‌رمییه له‌ داموده‌زگاكان‌، به‌ڵام له‌ بانكه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ دابه‌شكراوه‌ و 4 وه‌زاره‌ت و 8 ده‌سته‌ مووچه‌یان به‌بێ لێبڕین وه‌رگرتووه‌، هه‌روه‌ها سبه‌ی شه‌مووش 10 وه‌زاره‌ت مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

به‌گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌ی كه‌ پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردبووه‌وه‌، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، داد و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی دابه‌شكراوه‌.

هه‌روه‌ها مووچه‌خۆرانی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و هه‌ر 8 ده‌سته‌ و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش مووچه‌ی بێ لێبڕینیان وه‌رگرتووه‌.

به‌گوێره‌ی لیسته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی پێش هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز واته‌ سبه‌ی شه‌موو و دووسبه‌ی یه‌كشه‌م مووچه‌ی مانگی شوباتی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت.

سبه‌ی شه‌موو 10 وه‌زاره‌ت مووچه‌ وه‌رده‌گرن به‌مشێوه‌یه‌: وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان، وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و وه‌زاره‌تی كاره‌با.

دووسبه‌ی یه‌كشه‌میش ڕۆژێك پێش جه‌ژنی نه‌ورۆز كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌هێنرێت و له‌مڕۆژه‌دا ئه‌م شوێنانه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن: 3 سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم، خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ و خانه‌نشینی شارستانی.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه