رێبەر ئەحمەد - وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
داوای لێژنەیەک بە بەشداریی وڵاتانی عەرەبی بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر هەولێر دەکەین
له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانيدا رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-3-2022، ، دواى ئه‌وه‌ى وردەکاریی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێری بۆ لێژنەی دەرخستنی راستییەکان لە پەرلەمانی عێراق، روون کردەوە گوتى:” سوپاسی پەرلەمانی عێراق و سه‌رۆكى ليژنه‌ى ڕاستيه‌كان ده‌كه‌م بۆ بەدواداچوون بۆ هێرشەکە کە ئەمە بەواتای نزیکبوونەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان دێت كه سەروەریی عێراق لە هەرێمی کوردستان تاوەکو باشووری عێراق یەک سەروەرییە و ئەو پاساوەی بۆ هێرشەکە بڵاوکراوەتەوە، راست نییە.
رێبەر ئەحمەد گوتيشى:” دواى هه‌موو لێكۆلينه‌وه‌كان كه كراوه گه‌يشتووينه‌ته ڕاستييه‌كى زۆر روون كه هێرشەکە کراوەتە سەر ماڵی بازرگانێکی مەدەنی کە کەسایەتییەکی ناسراوە و ئەندامانی لێژنەی دەرخستنی راستییەکانیش خۆیان ماڵەکەیان بینی و سه‌يرى شوێنه‌كه‌يان كرد.”
وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆتايى لێدوانه رۆژنامه‌وانييه‌كه‌شى گوتى:” هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕمان هه‌يه و سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکه‌ىن، داوا لە پەرلەمانی عێراق ده‌كه‌ين لێكۆلينه‌وه‌ى گشتگير بكه‌ن بە بەشداریی نوێنەری وڵاتانی عەرەبی و ئێران ليژنه بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ رووداوەکە پێک بهێنێت و ئێمه به‌سينگ فره‌وانى پێشوازى له‌هه‌ر ڕاپۆرتێك ده‌ك
وەڵام بدەوه