سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له پارێزگارى بانكى ناوه‌نديى عێراق كرد و ده‌رباره‌ى دۆخى داراييى عێراق، به‌هاى دينارى عێراقى، هه‌وڵه‌كانى بانكى ناوه‌ندى بۆ سه‌قامگيريى دارايى و ئابوورى و ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنان له عێراق، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
بەگوێرەى ڕاگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى هەرێم، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ عه‌لى موحسين ئه‌لعه‌للاق پارێزگارى بانكى ناوه‌نديى عێراق، ده‌رباره‌ى دۆخى داراييى عێراق، به‌هاى دينارى عێراقى، هه‌وڵه‌كانى بانكى ناوه‌ندى بۆ سه‌قامگيريى دارايى و ئابوورى و ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنان له عێراق، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى پێزانينى خۆى بۆ هه‌وڵه‌كانى بانكى ناوه‌نديى عێراق ده‌ربڕى له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان و ڕاگرتنى به‌هاى دينار، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به كاره له‌پێشينه‌كانى بانكى ناوه‌ندى كرد بۆ چۆنيه‌تيى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاڵنگارييه‌كاندا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نه‌ختينه و دارايى.هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى بانكه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بانكى ناوه‌نديى عێراق كرده‌وه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان تاوتوێ كرد.
وەڵام بدەوه