Kurdistan Press - فەرمانێک لە وەزیری پەروەردەوە فەرمانێک لە وەزیری پەروەردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فەرمانێک لە وەزیری پەروەردەوە

وەزیری پەروەردە داوا لەو مامۆستا و بەڕێوەبەرانە دەكات دەست بە پرۆسەی خوێندن بكەن كە بایكۆتی پرۆسەی خوێندنیان كردووە و لەوبارەیەوەش دەڵێت: فەرمانێك لەوبارەیەوە دەردەكەین و دەسەڵاتەكان بەكار دێنین.

ڕۆژی پێنجشەممە، 19ـی تشرینی یەكەمی 2023، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دۆخی خوێندن لەو شوێنانەی بایكۆتیان كردووە، لە مەترسیی گەورەدایە. پێویستە دەست بە دەوامی خوێندن لەو شوێنانە بكرێت، دۆخی بێمووچەیی و گرفتەكان تەنیا كێشەی وەزارەتی پەروەردە نییە، بەڵكوو هەموو بوارەكانی ژیانی گرتووەتەوە، بۆیە پێویستە بچینە ژێر باری بەرپرسیارەتییەوە.

گوتیشی: فەرمانێك دەردەكەین، بە پێی ئەو فەرمانە، لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو، 22ی تشرینی یەكەمی 2023، دەبێت مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی خوێندن، لە سنوورەكانی سلێمانی و ڕاپەڕین و هەڵەبجە دەست بە دەوام بكەنەوە، و تەواوی دەسەڵاتی كارگێڕی دەدەینە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان، تاكوو لە هەفتەی داهاتوو خوێندن دەست پێ بكاتەوە.

ئەوەشی زیاد كرد: ئەم بڕیارە بە مانای پشتتێكردن لە مامۆستایان نییە، خەمخۆری مامۆستایانین تا مافەكانیان بەدی بێنین، بەڵام دوو مووچە و سێ مووچە لە بەغداوە نەهاتووە و دابەش نەكرابێت؛ ئەوەی كە هاتووە دابەش كراوە، دواكەوتنی مووچە بۆ هەموو هەرێمی كوردستانە نەك تەنیا بۆ وەزارەتی پەروەردە. بۆیە پێویستە هەموومان ئەو تێگەیشتنەمان هەبێت كە دۆخەكە گشتییە و نابێت خوێندنی قوتابیان بفەوتێت.

پێنج هەفتە بەسەر دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2023-2024دا تێپەڕیوە و لە بەشێكی قوتابخانەكانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان خوێندن دەستی پێ نەكردووە، هەفتەی پێشووش ئەو مامۆستا و بەڕێوەبەرانەی بە بەرپرسیارەتییەوە لە بەشێك لە قوتابخانەكان دەستیان بە خوێندن كردەوە، لەلایەن چەند گرووپێكی نادیارەوە هەڕەشەیان لێ كرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا