Kurdistan Press - ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ لەبارەی مووچەخۆران ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ لەبارەی مووچەخۆران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ لەبارەی مووچەخۆران

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پڕۆژەی هەژماری من ڕوونکردنەوەی داوە و دەڵێت، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردەر و خاوەن دەسەڵاتی تەواون لە خەرجکردنی مووچەکەیان.

ئەمڕۆ شەممە 14ـی 10ـی 2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چەند لێدوانێک سەبارەت بە پڕۆژەی هەژماری من ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردۆتەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "لە چەند پەیج و دەزگایەکی میدیایی، لێدوانێکی چەواشەکارییانە سەبارەت بە پڕۆژەی هەژماری من، بڵاو کراوەتەوە، کە ئامانج لێی لێدانە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان و ئاماژەی بەوە داوە کە "ئێمە سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، کە سەرلەبەری ئەو لێدوانانە دوورن لە ڕاستییەوە و فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردەر و خاوەن دەسەڵاتی تەواون لە خەرجکردنی مووچەکەیان و هەر بڕەپارەیەک کە دەچێتە سەر هەژمارە بانکییەکەیان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا