لە سنووری پارێزگای دهۆک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵا و دوو چەکدار دەکوژرێن. کاتژمێر 05:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 14ـی 10ـی 2023 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە سنووری پارێزگای دهۆک ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج، دژەتیرۆری کوردستان لەمبارەیەوە زانیاریی خستەڕوو. لە ڕاگەیەنراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان هاتووە، "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 14ـی تشرینی یەکەمی 2023، کاتژمێر 17:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لەنێوان گوندی میسکا و دەرگەلێی سەر بە ناحیەی کانیماسێ لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کردە ئامانج."
دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە "بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و دوو چەکداری یاوەری کوژران
وەڵام بدەوه