Kurdistan Press - دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەولیژنەی بۆ لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکەی کەرکووک پێکهاتبوو  کارەکانی بەپێی یاسا جێبەجێ نەکردووە دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەولیژنەی بۆ لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکەی کەرکووک پێکهاتبوو  کارەکانی بەپێی یاسا جێبەجێ نەکردووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەولیژنەی بۆ لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکەی کەرکووک پێکهاتبوو  کارەکانی بەپێی یاسا جێبەجێ نەکردووە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ، دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا لە مەڕاسیمی چلەی شەهیدانی دووی ئەیلولی خۆپیشاندانەکەی کەرکووک رایگەیاند، ئەولیژنەی بۆ لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکەی کەرکووک پێکهاتبوو  کارەکانی بەپێی یاسا جێبەجێ نەکردووە و دەستکاری لیژنەکەیان کردووە، بۆیە بەڵێن بێت  رێگە نادەن دۆسیەی شەهیدانی خۆپیشاندانی کەرکوک بەلارێدا ببرێت.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا ڕوونیشیکردەوە ، ئێمە تێبینیمان لەسەر  لیژنەی لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکەی کەرکووک هەبوو بەپێی یاسا کار ناکەن و داوامانکرد گۆڕاانکاری تێدا بکرێت، بۆیە دواتر لیژنەیەکی پەرلەمانی عێراقمان نارد و لیژنەی ئاسایش و بەرگریش داوای لە حکوومەت کردووە  راپۆرتیان پێشکەش بکەن لەبارەی ڕووداوەکە بۆ ئەوەی لەسەر ئەوبنەمایە  بڕیاری تاوانبارکردنی ئەو هێزانە بدرێت کە دەستیان لەشەهیدکردنی  هاووڵاتیانمان هەبووە.
دەشڵێ، ئێمە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەسەر خەتین بەجۆرێک  گەیشتە ئاستێک  سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شەیاع سودانی هەمان ڕۆژ پەیوەندی بە سەرۆک بارزانی کرد  کە تاوانباران بەسزای خۆیان دەگەینن و ئەو تاوانە بەبێ سزا تێپەر نابێت.
رۆژی دووی ئەیلول لەخۆپیشاندانەکەی کەرکوک  چوار هاووڵاتیی کوردی کەرکووک بە ناوەکانی (هاوکار عەبدوڵڵاو، هەڤاڵ ستار و سەمەد محەممەد و حوسێن سابیر)، شەهیدکران و نزیکەی 15 کەسی دیکە برینداربوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه