شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی خۆڵبارین بەڕێوەیە و سنووری پارێزگای کەرکووک و بەشێکی گەرمیان و سنووری پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە.
ئەمشەو سێشەممە 10/10/2023، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "بەھۆی دروستبوونی ھەورەبرووسکە و دیاردەی دابەزینی بای ھەورەبرووسکەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆرێکی ناوچەکانی پارێزگای ئەنبار و سەلاحەدینی گرتەوە و بە ئاراستەی ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکووکەوە جوڵە و دەکات."
هەروەها ئاماژەشی بەوە داوە کە ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە لەکاتەکانی ئایندەدا کاریگەری لەسەر سنووری پارێزگای کەرکووک و بەشێکی گەرمیان و سنووری پارێزگای سلێمانی دەبێت و لەگەڵ بارینی کەمێک باران و چالاکبوونی با.
وەڵام بدەوه