هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە 199 رۆژە راگیراوە. راگرتنەکە زیانى زیاتر لە هەشت تریلیۆن دینارى لە بودجەى عێراق داوە، کە دەکاتە نیوەى پشکى هەرێمى کوردستان لەو بودجەیە لە ساڵێکدا کە 16 تریلیۆن دینارە.
لە 25ى ئادارى 2023وە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە راگیراوە، ئەوەش دوای بڕیارێکی دەستەی نێوبژیوانیی پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق دژی تورکیا.
لە رۆژى راگرتنى هەناردەکەوە تاوەکو ئەمڕۆ دووشەممە 9ى تشرینى یەکەم، 79 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوت نەنێردراوەتە دەرەوە.
وەڵام بدەوه