بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی پارتی داد و گەشەپێدانی تورکیا کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات، شاندێکی حیزبە کوردستان لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیان، کە بریتین لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، پارتی پارێزگارانی کوردستان و بەرەی تورکمان.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، حیزبە کوردستانییەکان و حیزبە عێراقییەکان لەگەڵ ئەردۆغاندا کۆدەبنەوە، ئەمڕۆ کارەکانی چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی ئاکپارتی لە ئەنقەرە دەستی بەکارەکانی کرد و بەردەوامە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی لیژنەی بەڕێوەبردنی چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی ئاکپارتی، لە رۆژی کۆنگرەکەدا لە 81 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیادا، هەزاران ئەندام و 400 میوانی تایبەت ئامادەدەبن. لە کۆنگرەکەدا دروشمەکانی "100 ساڵەی تورکیا" و "رووی سپیی کۆمار" و "ئاکپارتی هاوبەشی هزری تورکیا" بەرزدەکرێنەوە.
وەڵام بدەوه