پسپۆرێكی كه‌شناسی واده‌ی هاتنی شه‌پۆڵێكی تری بارانبارینی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند كه كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه و سه‌ره‌تاكانی مانگی داهاتوو ده‌بێت.
ئاراس جه‌بار پسپۆڕی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: له ھەرێمی کوردستان تا 10ی ئەم مانگە بە گشتی کەشوھەوا جێگیر دەبێت و ئەگەر ھەیە لە مەودای نێوان 10 بۆ 20ی ئەم مانگە بارانبارینەکان لە ناوچەکانمان دەست پێ بکاتەوە، به‌ڵام بارانه‌كان بەشێوەی لاواز و مامناوەند و زیاتر ناوچەیی دەبن و گشتگیر نابن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە مەودای 10 رۆژی کۆتای مانگ و سەرەتاکانی مانگی ئایندە، ئەگەری ھاتنی چەند شەپۆلێکی باش و بەھێزی باران بە کاریگەری نزمەپۆشەکانی دەریای ناوەراست و ده‌ریای سوور بۆ سەر تەواوی ناوچەکانی ھەرێم ده‌بێت.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو شه‌پۆڵی بارانبارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان گرته‌وه و باران له سنووری پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌ڕێژه‌یه‌كی باش باری.
وەڵام بدەوه