رۆژی دووشەممە ١٤ـی ٣ـی٢٠٢٢ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڤیلی ڤارجولا باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا پێزانینی بۆ ڕۆلی جەنابی بارزانی نەمر لە خەباتی گەلی کوردستان ھەبوو، وێڕای جەخت کردنەوە لە دۆستایەتی نێوان گەلی کوردستان و یەکێتی ئەوروپا، نیگەرانی قووڵی خۆی بەرانبەر پەلاماری مووشەکی سەر شاری ھەولێر نیشانداو ئەوەشی دووپاتکردەوە کە سەقامگیری پێگەی ھەرێمی کوردستان و عێراق بۆ یەکێتی ئەوروپا جێگەی بایەخێکی زۆرە.
ھەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ھەنگاوە دەستورییەکانی پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق تاوتوێ کران و بیروڕا لەبارەی ھۆکارو دەرھاوێشتەکانی پەلاماری مووشەکی سەر ھەولێر و ھەوڵدان بۆ تێکدانی سەقامگیری ئاڵوگۆرکران.
ھەرەشەی تیرۆر و چارەسەرکردنی ھۆکارەکانی کۆچ تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.
وەڵام بدەوه