KurdistanPress...

CLOSE

چوار بەڕێوەبەری ناحیە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستبەکارده‌بن

له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ی ئۆکتۆبەری2023، لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی وەزیری رێبەر ئەحمەد، ناوخۆ، هەڵگورد نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران،و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و هەریەک لە قائیمقامەکانی چۆمان و مێرگەسۆر فەرمانی دەستبەکاربوونی چوار بەڕێوەبەری ناحیە واژۆ کرا و سوێندی یاساییان خوارد؛ کە پێکهاتوون لە: بەڕێوەبەری ناحییەکانی (گەڵاڵە و قەسرێ) لە قەزای چۆمان و بەڕێوەبەری ناحییەکانی (شێروان و پیران) لە قەزای مێرگەسۆر به‌م شێوه‌یه‌:
بەڕێوەبەری ناحیەی گەڵاڵە- محەمەد مەحمود سەلیم
بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ- عەبدولڕەحمان رەسول ئەنوەر
بەڕێوەبەری ناحیەی پیران- هەژار جەوهەر
بەڕێوەبەری ناحیەی شیروان- فەرەیدون فواد میرخان

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه