بەفەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕیاردرا بە دابینکردنی شەش ملیۆن و شەش سەد هەزار ( ٦،٦٠٠،٠٠٠) لیتر نەوت بۆ ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سبەینێوە دەست پێدەکات ، پێویستە سەرجەم لیژنەکانی وەرگرتن هەروەها ناوەندەکانی خوێندن دڵنیابن لە بوونی بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی سامانە سروشتییەکان سەبارەت بە کوالێتی نەوتی دابینکراو بۆیان ، هیچ جۆرە نەوتێک وەرناگیرێت بێ بوونی بەڵگەنامەی شیاوێتی سامانە سروشتییەکان . هەروەها پێویستە ناوەندەکانی خوێندن بۆ ئەم بابەتە پابەند بن بە گشتاندنی وەزارەتمان ژمارە(٥٦١)لە ٢٤ی ١١ی ٢٠٢٢چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە سەلامەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکارانەوە هەیە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٤ی ١٠ی ٢٠٢٣
وەڵام بدەوه