KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێكی به‌په‌له‌ سه‌باره‌ت به‌ سیم-كارته‌ بێخاوه‌نه‌كان درا

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر بڕیارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى سیمكارته‌ بێ ناسنامه‌كانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات. كه‌ ده‌بێت له‌سه‌رجه‌م بازاڕه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت.

قائیمقامی هه‌ولێر ڕاگه‌یاند،" بڕیاری ژمارە 110ی تایبەت بەقەدەغەکردنی سیمکارتی بێناسنامە لە 1ی ئەیلولی 2021 لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەرچوە، لەلایەن لیژنە ئەمنییەکان‌و قائیمقامیەتەکان کاری لەسەردەکرێت، لایەنێکی دیکەی جێبەجێکاری بڕیارەکە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنە، کە دەبێت کۆمپانیاکان لەرێگەی بریکارەکانیان سیمکارتەکان دابەشبکەن‌و چاودێریان بکرێت، نابێ سیمکارت بدرێت بەهەموکەس‌و بەبێ ڕێکارە یاساییەکان بیفرۆشنەوە، چونکە سیمکارتە بێ ناسنامەکان بونەتە هۆکار بۆ چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی".

ڕاشیگه‌یاند،"هەرکەسێک سیمکارت بفرۆشێت دەبێ ئەو سیمکارتە فۆڕمی هەبێت‌و بەناسنامە وەرگیرابێت، دەبێ سیمکارت لەو شوێنانە بفرۆشرێن کە مۆڵەتیان پێدراوە نەک هەر کەسێک لەدوکان‌و سەر مێزێک سیمکارت بفرۆشێت". 
له‌ ماوه‌ی ڕابردووشدا، لیژنەیەکی باڵا لەوەزارەتی ناوخۆو وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕێگریکردن لەفرۆشتنی سیمکارتی بێناسنامە پێکهێنراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه