Kurdistan Press - عێراقچییەکان شكستی خۆیان راگەیاندووە و متمانەیان لای خەڵك نەماوە عێراقچییەکان شكستی خۆیان راگەیاندووە و متمانەیان لای خەڵك نەماوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراقچییەکان شكستی خۆیان راگەیاندووە و متمانەیان لای خەڵك نەماوە

 عەلی عەونی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان :

ئەوانەی عێراقچییەتی دەكەن و كار بۆ لاوازكردنی پێگەی هەرێم دەكەن، ئەوان وەك تانجی راو بۆ خاوەنەكەیان دەكەن و ئەو كارە دەكەن كە پێیان دەگوترێت.

عێراقچییەکان شكستی خۆیان راگەیاندووە و متمانەیان لای خەڵك نەماوە، بۆیە دەستیان داوەتە تێكدانی هەرێمی كوردستان و هەرگیز بۆیان ناچێتە سەر.

ئەوانە دۆڕاون و رووی راستەقینەیان بۆ خەڵك ئاشكرا بووە، كەسێكیش كە لەكارەكەی شكستی هێنا دەست بە تێكدانی دەكات.

بۆیان دەركەوت كە لە هەڵبژاردن ناتوانن ببنە دەمڕاست و جێگەی متمانەی خەڵك، هەر بۆیە دەیانەوێ لە بەغداوە دەست بە دژایەتیی هەرێم و كار بۆ نەمانی هەرێم بكەن

پێشتریش وایان دەزانی نەوت بدرێتە بەغدا كوردستان دەبێتە شامی شەریف، پێشتر هەرێم خۆی نەوتی دەرهێنا، بۆیە بەغدا سزای كوردستان دەدات، ئەگەرچی بە پێی دەستوور مافی خۆمانە نەوت بفرۆشین،.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه