تا سێ رۆژی داھاتوو كەشی ناوچەكە لەژێر كاریگەری ناسەقامگیری دەەمێنێتەوە و ناوبەناو لەھەندێ كات و شوێندا ھەور چڕ دەبێتەوە باران بەرێژەی جیاواز دەبارێت .
ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: لە ئەنجامی ھاتنی شێی زیاتر لەدەریای ناوەراست و دروستبوونی حاڵەتێكی ناسەقامگیری بەرگەھەوا بەتایبەت لەسەر ناوچەكانی باكوری ھەرێم سبەی دووشەمە 2-10-2023 ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری نیمچە ھەور ئەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەھەندێك كات و شوێندا .
هەروەها دەڵێت: لە ناوچەكانی باكوری ھەرێم ھەر لە سنوری پارێزگای دھۆك و ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای ھەولێر زۆربەی كاتەكان ئاسمان ھەوری تەواو ئەبێت و ئەگەری تاوە بارانی پچڕ پچڕ ئەبێت كە لەھەندێ ناوچەدا تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسكەش بەدیاری نەكراوی چالاك ئەبێت و بەجیاوازی ناوچەكان ئەگەری بارینی 3 تا 10 ملیممەتر باران ئەبێت .
دەشڵێت: پلەكانی گەرما لەناوچەكانی پارێزگای دھۆك و ھەولێر و ناوچە شاخاوییەكانی بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمتردەبێتەوە و لەناوچەكانی دیكەی ھەرێم تا رادەیەك بەجێگیری ئەمێنێتەوە ، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت 10-25كم/س ئاراستەی با بەگوێرەی كات لە گۆڕاندا ئەبێت .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد،تا سێ رۆژی داھاتوو كەشی ناوچەكە لەژێر كاریگەری ئەم ناسەقامگیرییەدا دەەمێنێتەوە و ناوبەناو لەھەندێ كات و شوێندا ھەور چڕ دەبێتەوە باران بەرێژەی جیاواز دەبارێت .
وەڵام بدەوه