Kurdistan Press - فراکسیۆنە کوردستانیەکان پەیامی کۆتاییان گەیاندە بەغدا فراکسیۆنە کوردستانیەکان پەیامی کۆتاییان گەیاندە بەغدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فراکسیۆنە کوردستانیەکان پەیامی کۆتاییان گەیاندە بەغدا

فراکسیۆنە کوردستانیەکان بۆ بەغدا، هەڵبجە تایبەتمەندی خۆی هەیە، چەندین جار کیمیاباران و ئەنفال کراوە، بۆیە نابێت و قبوول ناکەین بابەتی هەڵەبجە تێکەڵ بکرێت بە ناوچەکانی دیکەوە.

ڤیان سەبری، ئێمە وەکو فراکسۆنی کوردستانی هەموو هەوڵێکی خۆمان لەگەڵ فراکسیۆنەکانی شیعە و سوننە داوە، ئەمڕۆش کۆبوونەوەکمان لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵڵا لەسەر هەمان بابەتدا هەیە، بەڵام یەمەکجار دەبێت رێژەی یاسایی تەواو بکرێت، دواتریش دەنگ بدرێت بە یاساکە کە لەخشتەی کاری پەرلەماندا وەکو بابەتی سێیەم هاتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، شیعە و سوننە هەندێک ناوچەیان هەیە، وەک تەلەعفەر و فەلوجە و چەند قەزایەکی دیکە، کە دەڵێن ئەوانەش پێویستە ببنە پارێزگا، لایەنێکی دیکەی بابەتەکەش بە لای ئەوان ئەوەیە، کە ئێستا کاتی هەڵبژاردنە، بۆیە کێشە سیاسییەکان تێکەڵ یەک دەکەن، بۆیە ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە هەڵبجە تایبەتمەندی خۆی هەیە، چەندین جار کیمیاباران و ئەنفال کراوە، بۆیە نابێت بابەتی هەڵەبجە تێکەڵ بکرێت بە ناوچەکانی دیکەوە.

گوتیشی: ئێمە رێگر نین سبەی فەلوجە یان هەر شوێنێکی دیکە بکرێتە پارێزگا، عێراق هەر بە 18 پارێزگا نامێنێتەوە، بۆیە بابەتی هەڵەبجە رێکاری یاسایی خۆی وەرگرتووە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆکراوە، تەنها ماوە دەنگی پێبدرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه