Kurdistan Press - وادەی یەکەم بارینی باران راگەیاندرا وادەی یەکەم بارینی باران راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی یەکەم بارینی باران راگەیاندرا

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی، ڕایگه‌یاند، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای فێنکی دەریای ناوەراست و ھاتنی کەمێک شێ لە رۆژئاوای عێراقەوە سبەی ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بۆ نیمچە ھەور دەگۆرێت، لە کاتەکانی سبەی ئێوارە و شەویشدا ئەگەری نمە بارانی پچر پچر و ھەندێک کات ھەورە بروسکە لەسەر بەشێک لە ناوچەکانی باکوری پارێزگای دھۆک و سنووری ئیدارەی زاخۆ دەبێت، پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 تا 2 پلە بە بەڕاورد بە ئەمڕۆ زیاتر نزمدەبێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ و ھەندێک کات مامناوەند ئەبێت 10 - 25 کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە. ھەروەھا کەشناسەکە ڕاشیگه‌یاندووه‌، بۆ دوو سبەی دووشەمە لەئەنجامی گەیشتنی شێی زیاتر بەناوچەکە لە بەشێکی ناوچەکان ئەگەری نمە باران دەبێت و رێژەی بارانەکە لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و ھەولێر زیاتر دەبێت بەشێوەی تاوە باران و چالاکبوونی ھەورە بروسکە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه