Kurdistan Press - ئومێد خۆشنا لەبارەی مەترسیەکان لافاو چی وت؟ ئومێد خۆشنا لەبارەی مەترسیەکان لافاو چی وت؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئومێد خۆشنا لەبارەی مەترسیەکان لافاو چی وت؟

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئێمە ناتوانین گەرەنتی ئەوە بکەین کە لافاو روونادات، چونکە لە هیچ وڵاتێک ئەو گەرەنتیە نادرێت، بەڵام بە ئەنجامدانی رێکار و رێوشوێنەکان مەترسییەکانی لافاو کەمتر دەبنەوە.

دەشڵێت: "لە چەند ساڵی رابردوودا زۆر گرفتمان هەبووە، وەک گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و هەروەها بە بەردەوام لە هاویناندا کێشەی ئاومان لە شاری هەولێردا هەبووە، ئێستاش لە پایز تاوەکو بەهار ئامادەکارییەکان بەردەوام دەبن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو.

پارێزگاری هەولێر، گوتیشی: "ساڵی 2023 ساڵێکی سەخت بوو بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەدەستهێنانی شایستەکانی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و هەروەها بودجەی پڕۆژەکان، هەموو ئەوانە گرفتی گەورەی لەپێشبوو".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پلانە ستراتیژییانەی هەبوون لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو و ئاوی ژێرزەوی و دابینکردنی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار، هەموو ئەوانە لە پلانەکان ماون. بەڵام بەهۆی گرفتی داراییەوە ئەمساڵ دروستکردنی چەند پۆندێک ئەنجام نەدراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه