Kurdistan Press - شەوی ڕابردوو دەنگێک لە گۆڕێکی گۆڕستانی دھۆک ھات شەوی ڕابردوو دەنگێک لە گۆڕێکی گۆڕستانی دھۆک ھات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەوی ڕابردوو دەنگێک لە گۆڕێکی گۆڕستانی دھۆک ھات

شەوی پێنجشەممە، 28-9-2023، چەند هاونیشتمانییەک لە ناحیەی فایدەی پارێزگای دهۆک باسیان لەوەکرد، "لە یەکێک لە گۆڕەکانی گۆڕستانی ناحییەکە دەنگێک بیستراوە و ئەو کەسەی لە گۆڕەکەدا بووە هاواری کردووە و تاوەکو رزگار بکرێت.

ئەو کەسەی لە گۆڕەکەدایە، خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، ماوەی 40 رۆژە بە "جەڵتەی دڵ" گیانی لەدەستداوە و "ماوەی دوو رۆژ لە دادپزیشکی دهۆک بووە" و دەرەنجامە پزیشکییەکان دەریانخستووە کە کۆچی دوایی کردووە.

برازایەکی ئەو کەسەی لە گۆڕەکەدا بووە راگەیاند، کەسێک هاتبووە سەر گۆڕی مردوویەکی خۆی لە نزیک گۆڕی مامم، گوێی لە دەنگێک ببوو، ئێمەی ئاگادارکردەوە، منیش تەلەفۆنم بۆ ئاسایش کرد و لەگەڵ ئامۆزایەکم هاتینە سەر گۆڕەکەی، ئاسایش گوتی، ئێمە گوێی لێناگرین، بەڵام کاتێک لە گۆڕەکە نزیک بوومەوە، دەنگێک لە گۆڕەکەوە دەهات و هاواری دەکرد و تەقە تەقی دەهات. وەکو ئەوەی داوای رزگاکردنی بکات

عادل بێسفکی، بەڕێوەبەری ناحیەی فایدە  راگەیاند، ئێمە چەند کاژێرێکە لێرەین گوێمان لە هیچ دەنگێک نەبووە، قسەی زۆر دەکرێت لەوبارەیەوە. کەسێک دەڵێت، تەقە تەقی کردووە و یەکێک دەڵێت هاواری کردووە، ئەو کەسە ماوەی 40 رۆژ دەبێت لە نەخۆشخانە بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کردووە و ماوەی دوو رۆژیش لە دادپزیشکی بووە، هەموو لێکۆڵینەوە پزیشکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مردووە، بۆیە ئەم قسانە بنەمای زانستییان نییە

لەسەر هەڵدانەوەی گۆڕەکە بەڕێوەبەری ناحیەکە راگەیاند، هەڵدانەوەی گۆڕ رێکاری یاسایی هەیە ناتوانن هەر کات بیانەوێت گۆڕەکە هەڵبدەنەوە، بۆ ئەوەش پێویستە رەزامەندیی دادوەر وەربگیرێت و بەر لەوەش پێویستە داواکارییەک هەبێت بۆ هەڵدانەوە گۆڕەکە، ئەگەر رژدن لەسەر هەڵدانەوەی گۆڕەکە ئەوا پێویستە کەسوکارەکەی رێکاری یاسایی بگرنەبەر

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه