Kurdistan Press - تونێلی پیرمام بۆ مەبەستی هێڵکاریی و نۆژەنکردنەوەی هێماکانی هاتوچۆ چەند رۆژێک دادەخرێت تونێلی پیرمام بۆ مەبەستی هێڵکاریی و نۆژەنکردنەوەی هێماکانی هاتوچۆ چەند رۆژێک دادەخرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تونێلی پیرمام بۆ مەبەستی هێڵکاریی و نۆژەنکردنەوەی هێماکانی هاتوچۆ چەند رۆژێک دادەخرێت

فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی کردەوە: "سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کەوا تیمەکانی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی پاراستن و چاککردنەوەی رێگەوبانی هەولێر، لە رۆژانی یەکشەممە 1ی 10ی 2023 تاوەکوو 3ی 10ی 2023، هەڵدەستن بە ئەنجامدانی هێڵکاری کردن و نۆژەنکردنەوەی هێماکانی هاتوچۆی ناو تونێلی پیرمام.

گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئەوەشی خستووەتە روو: بۆ ئەم مەبەستە لە رۆژی یەکشەممە لە کاتژمێر 12ی شەوەوە، سایدی چوون لە هەولێر بۆ شەقڵاوە لە ئۆڤەرپاسی پیرمامەوە دادەخرێت و شوفێری ئۆتۆمبێلە بچووکەکان بۆ چوونە شەقڵاوە، دەتوانن ڕێگەی پیرمام بەکاربێنن وەکوو ڕێگەی بەدیل، وە بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەتوانن هەردوو ڕێگەی هەنارە و شێخ توراب بەکاربێنن، تاوەکوو کاتژمێر 6ی بەیانی رۆژی دووشەممە، وە بۆ رۆژی دواتر بەهەمان شێوە لە کاتژمێر 12ی شەو تاوەکوو 6ی بەیانی تونێل سایدی چوونی دادەخرێت، بۆ رۆژی سێیەمیش سایدی هاتن لە شەقڵاوە بۆ هەولێر لە دەروازەی کۆڕێ دادەخرێت لە هەمان کاتی شەوانی پێشتر، وە شوفێران بۆ هاتنە هەولێر دەتوانن بچنەوە ناو شارۆچکەی کۆڕێ و بەرەو پیرمام و بۆ هەولێر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه