سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له یادی 60 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ند و گوێ‌گران كرد و ڕایگه‌یاند كه ئێزگه‌كه يه‌كه‌م ده‌نگى شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاريخوازى گه‌لى كوردستانی به جيهان گه‌ياند.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند "يادى شه‌ست ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ئێزگه‌ى ده‌نگى كوردستان به گه‌رمى له به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى و كارمه‌ندان و گوێگرانى، هه‌روه‌ها له ته‌واوى گه‌لى كوردستان پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم".
ڕاشیگه‌یاند "ئێزگه‌ى ده‌نگى كوردستان خاوه‌ن مێژوويه‌كى پرشنگداره. يه‌كه‌م ده‌نگى شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ى ڕزگاريخوازى گه‌لى كوردستانه كه په‌يامى ڕه‌واى دۆز و گه‌لێكى سته‌مديده‌ى ئازاديخوازى به جيهان گه‌ياند. ده‌نگێگ كه له ڕۆژگارى سه‌ختى خه‌بات و تێكۆشاندا بووه هيوا و ئومێد و جێى بڕوا و متمانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "ئێزگه‌ى ده‌نگى كوردستان، هه‌ر به ته‌نيا ڕاديۆيه‌ك نه‌بوو، به‌ڵكو سه‌رده‌مێكى دوورودرێژ بووه مه‌ڵبه‌ندێكى گه‌شى په‌ره‌پێدانى ڕۆشنبيرى و هۆشيارى و بير‌ى سياسيى كوردستانييان و ده‌نگى دلێرى به‌ره‌نگاربوونه‌ى سته‌م و ديكتاتۆرى و داگيركارى، بووه قوتابخانه‌يه‌ك به ده‌يان و خامه و ناوى ديارى له بوارى نووسين و ڕاگه‌ياندن و ڕۆژنامه‌گه‌ريدا پێگه‌ياند".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "له كاتێكدا ئێزگه‌ى ده‌نگى كوردستان دواى شه‌ست ساڵ، ئه‌مڕۆش هێشتا له ئه‌رك و خزمه‌ت به‌رده‌وام و کارایه، ده‌ستخۆشى له يه‌كه به‌يه‌كه‌ى ستافه‌كه‌ى ده‌كه‌ين و به ڕێز و پێزانينه‌وه له دڵسۆزى و ڕه‌نج و ماندووبوونى هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌ڕوانين كه له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا بێت، شانازيى خه‌بات و خزمه‌تكردنيان له ئێزگه هه‌بووه".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌دا بۆ ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان گوتی "هه‌ميشه سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو بن".
وەڵام بدەوه