Kurdistan Press - ‎سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری دەكات ‎سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری دەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

‎سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە 28ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری بە سەرۆكایەتیی بەڕێز یەعقووب گورگیس سكرتێری ئەو حزبە كرد.

‎لەو دیدارەدا هەردوولا هاوخەمیی قووڵی خۆیان بۆ كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوە لە قەزای حەمدانیە ڕاگەیاند كە تێیدا سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.

‎لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و قووڵتركردنی بنەماكانی پێكەوەژیان و سەقامگیری و هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوولا تاوتوێ كرا و، سەرۆك بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بەڕێز یەعقووب گۆرگیس وەك سكرتێری حزب هیوای سەركەوتنی بۆ بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری خواست لە كار و چالاكییە سیاسییەكانیاندا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه