بۆچی بەرهەم ساڵح بەشداریی لە كۆنگرەكەی یەكێتی نەكرد؟
كەسێكی نزیك لە ناوبراو هۆکارەکەی ئاشكرای دەكات
كەسایەتییەكی نزیك لە بەرهەم ساڵح، سەركۆماری پێشووی عێراق و جێگری پێشووتری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هۆكاری بەشدارینەكردنەكەی بەرهەم ساڵحی لە كۆنگرەی پێنجەمی باڵەكەی بافڵ تاڵەبانی ئاشكرا كرد
كەریم بەحری، به‌رپرسی پێشووی بۆردی یاسایی یه‌كێتی و یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح رایگەیاند: دەبوایە زەمینەسازیی زیاتر بۆ كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی بكرێت
ڕوونیشی كردەوە: یەكێك لەو كەسانەی بەشداریی لە كۆنگرەكەدا نەكرد، بەرهەم ساڵح بوو، چونكە به‌رهه‌م ساڵح له سه‌رده‌می مام جه‌لال پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بوو، بۆیه زانی له‌م كۆنگره‌یه ئه‌و پێگه‌ی به‌هێزه‌ی نه‌ده‌بوو، بەم هۆیەوە خۆی له قه‌ره‌ی كۆنگره نه‌دا
باسیشی لەوە كرد: پەیڕەوی نوێ بۆ یه‌كێتی دانراوه، بڕیاره ئه‌ندامانی كۆنگره ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، بەڵام به‌شداری نه‌كردنی لاهوور جەنگی و مه‌لا به‌ختیار و به‌رهه‌م ساڵح كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆنگره هه‌بوو، لە كاتێكدا ده‌بوایە زه‌مینه‌سازیی باشتر بكرێت پێش كۆنگره
بە بڕوای كەریم بەحری، دروستكردنی لیست لە لایەن لاهوور جەنگی و دروستكردنی یەكێتییەكی دیكە هەروەك بانگەشەی بۆ دەكات، كاریگەریی لەسەر دەنگی یەكێتی دەبێت
وەڵام بدەوه