Kurdistan Press - سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی یەکێتی پەیامێک ئاراستەی لایە سیاسیەکانی عێراق کرد سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی یەکێتی پەیامێک ئاراستەی لایە سیاسیەکانی عێراق کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی یەکێتی پەیامێک ئاراستەی لایە سیاسیەکانی عێراق کرد

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی یەکێتی پەیامێک ئاراستەی لایە سیاسیەکانی عێراق دەکات

لە کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا کە ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2023، لە سلێمانی دەستی بە کارەکانی کرد، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکێش کرد و پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی لە ئەندامانی یەکێتی کرد و گوتی، "بەوپەڕی رێز و شکۆوە لەم رۆژەدا خوالێشخۆشبوو مام جەلال بەبیردێنینەوە و گیانی شاد و ئاسوودە بێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، یەکێتی یادگاریی مام جەلالە و دەبێت لەسەر هەمان گیان و بیر و ئاراستەی ئەو بۆ تەبایی و چارەسەری کێشەکان بەردەوام بێت.

نێچیرڤان بارزانی لە گوتارەکەیدا گوتی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆڵێکی دیار و سەرەکی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستاندا هەبووە و لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دوو هێزی سەرەکیی دامەزرێنەری ئەزموون و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بوون و رایگەیاند، "ئێستاش یەكێتی لە هەرێمی کوردستان و عێراقیش یەکێکە لە هێزە کاریگەرەکان. 

نێچیرڤان بارزانی گوتی، "ئەزموونی کارکردنی پێکەوەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان؛ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و خوالێخۆشبوو جەنابی سەرۆک مام جەلال سەلماندوویەتی کە سەرکەوتن لە یەکڕیزی و هاوبەشی و کاری پێکەوەییدایە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەردەوامیی گوتارەکەیدا گوتی، "سەرکەوتنی راپەڕین و جێگیرکردنی فیدراڵی بەرهەمی راستەوخۆ و هاوکاریی و تەبایی و برایەتی بووە. ئێستاش بۆ پاراستنی دەستکەوت و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان تاکە رێگە هاوبەشی و پێکەوە کارکردنە لە هەرێمی کوردستان و بەغدا و پێچەوانەکەشی زیان بە هەرێمی کوردستان دەگەیێنێت

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، ئاساییە لایەنەکان جیاوازیی بیری سیاسییان هەبێت، بەڵام پێویستە بەرژەوەندییەکی هاوبەش هەموویان کۆبکاتەوە، ئەویش پاراستنی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی بێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، وێڕای هەموو هەوراز و نشێوی و کەموکوڕییەکان، هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی جوانی لە ناوچەکەدا پیشانداوە و بووە بەهۆی ئەوەی لە عێراق و جیهاندا بە رێزەوە لێی بڕواندرێت.

نێچیرڤان بارزانی لە گوتارەکەیدا بە گرنگییەوە باسی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرد و گوتی، "هەڵبژاردن وەکو بنەمای سەرەکیی رەوایەتی دەسەڵات و حوکمڕانی بۆ هەرێمی کوردستان پێویستە یەکەم و لەپێشەوە بێ؛ دەبێ هەموو لایەنە سیاسییەکان کار بکەن بۆ ئەوەی شوباتی داهاتوو هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو بەڕێوەبچێت؛ هەرێمێکی کوردستانی بەهێز دەتوانێت رۆڵ و کاریگەری باشتری لە هەموو عێراق هەبێت و بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی بکات".

لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، جەخت دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان دەیەوێت هەموو کێشە و ناکۆکییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەگوێرەی دەستوور چارەسەر بکات. نابێ بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان بکرێتە بارمتەی سیاسی. دەبێت هەموو لایەنەکانی عێراق بزانن دروستکردنی کێشە بۆ هەرێمی کوردستان خزمەت بە عێراق ناکات

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه