Kurdistan Press - پرسەنامەیەک لەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پرسەنامەیەک لەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پرسەنامەیەک لەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییە ( بەخدێدا) کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و سووتانی سەدان کەس، زۆر خەمباری کردین .

پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم ، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات . هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم .

دوێنێ شەو لەگەڵ ڕوودانی ئەم کارەساتە، وەزارەتی تەندروستی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانم ڕاسپارد، بەزووترین کات بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و ئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست دووپات دەکەینەوە.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه