بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی لەبارەی خشتە و پارەی مووچەوە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ڕۆژی هەینی پشووە و بانکەکان دەوام ناکەن، ڕۆژانی شەممە تاوەکوو پێنجشەممە مووچە دابەش دەکرێت و کێشە نییە.
مهولوود سابیر، بهڕێوەبهری گشتیی بانكه بازرگانییهكان لە وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند: "بەپێی ئەو خشتەی مووچەیەی ڕاگەیاندراوە، پشوو بێت یان نا، مووچە دابەشکردن وەکوو خۆی بەردەوام دەبێت و بانکەکان کراوە دەبن.''
ئەوەیشی ئاشکرا کرد: "چوارشەممە و پێنجشەممە مووچە وەکوو خۆی دابەش دەکرێت، تەنیا ڕۆژی هەینی پشووە و بانکەکان دەوام ناکەن، ڕۆژانی شەممە تاوەکوو پێنجشەممە مووچە دابەش دەکرێت و کێشە نییە.''
سبەی مووچەی وەزارەتی دارایی و ناوخۆ و ڕەگەزنامە و دامودەزگا نەوتییەکان دەدرێت و پێنجشەممەش، مووچەی زێرەڤانی و بەرگری و مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان دەدرێ.
مهولود سابیر، ئەوەیشی ڕاگەیاند: "لەو 700 ملیارەی بەقەرز بڕیاری لێ دراوە 500 ملیار دیناری نێردراوە و چاوەڕێین ئەمڕۆ 200 ملیار دینارەکەی دیکەش بنێردرێت و پرۆسەی دابەشکردنی مووچه وەکوو خۆی بەردەوام دەبێت.''
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی کردەوە، ئەو کورتهێنانەی هەیە بۆ مووچە لە داهاتی ناوخۆ تەواو دەکرێت.
وەڵام بدەوه