Kurdistan Press - بانکێک کە ھەموو تایبەتمەندی بانکی جیھانی تێدایە لە ھەرێمی کوردستان تومارکرا بانکێک کە ھەموو تایبەتمەندی بانکی جیھانی تێدایە لە ھەرێمی کوردستان تومارکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانکێک کە ھەموو تایبەتمەندی بانکی جیھانی تێدایە لە ھەرێمی کوردستان تومارکرا

بانکێک کە ھەموو تایبەتمەندی بانکی جیھانی تێدایە لە ھەرێمی کوردستان تومارکرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/9/2023، لەسەر فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران یەکەم بانکی حکومی بەناوی (نیشتمان) تۆمارکرا، کە کۆمپانیایەکی گشتیی و بانکێکی حکومییە و پەیوەندی راستەوخۆی دەبێت لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق.

بلند محەمەد: هەموو تایبەتمەندی و ئاسانکاری بانکی جیهانی لە بانکی نیشتمانیدا هەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان مەبەستی ئەوەیە مووچەخۆران سوود لە خزمەتگوزارییەکانی ئەو بانکە وەربگرن، هاوکات ئەمە دەبێتە ئاسانکاری زیاتر بۆ گواستنەوەی پارە و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە، کە پێویست بە گۆڕینەوەی پارە و هەندێک رێکاری دیکە ناکات، هاوشێوەی بانکی ناوەندی، سیستەمی بانکی و سیستەمی مووچەخۆرانی تێدایە.

بڵند محەممەد، ئاماژەی بەوەشکرد:ئەو کۆمپانیایە وەک کۆمپانیایەکی گشتی حکومی دامەزرا، پێشتر بەشێک لە رێکارەکانی لە بانکی ناوەندیی عێراقەوە دەستپێکراوە، دەستەی دامەزرێنەرانی لە وەزیری دارایی و ژمارەیەک ئەندامی دیکە پێکهاتووە، لە قۆناغەکانی داهاتوودا رێکارەکانی ئەو بانکە لە بانکی ناوەندی تەواو دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا