Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان دەکات سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 13ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی سوسیالیستی کوردستان (PSK) بە سەرۆکایەتیی بایرام بۆزیەل سەرۆکی گشتیی پارتەکە کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا و سەرۆکی گشتیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان کورتەیەکی لەبارەی ڕەوشی لایەنە سیاسییەکانی کوردی لە تورکیا خستەڕوو.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە یەکڕیزیی لایەنە سیاسیەکانی کورد کردەوە و هیوای خواست چارەسەری ئاشتیانە و دوور لە توندوتیژی بۆ خەباتی گەلی کورد لە تورکیا بدۆزرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه