مهسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێت،لە شەست و دووەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا، بەوپەڕی ڕێز و شكۆ و پێزانینەوە، یادی هەموو تێکۆشەر و پێشمەرگە قارەمانەکان و گشت بەشدارانی ئەم شۆڕشە گشتگیر و سەرتاسەرییەی کوردستان دەکەینەوە.
مهسرور بارزانی دهشڵێت: شۆڕشی ئەیلوول، گەورەترین شۆڕشی گەلی کوردستان بوو کە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی کوردستان لەژێر سەرکردایەتیی ڕێبەری نیشتمانییمان جەنابی بارزانیی نەمر، لەپێناو ئامانجی باڵای هاوبەشدا، بەشدارییان تێدا کرد و چەندین داستانی سەرکەوتنی تێدا تۆمار كرا و سەروەری و دەستکەوتی گرنگی بۆ گەلی کوردستان بەدەست هێنا. لەو ڕۆژگارە سەختەدا بەرخودان و خۆڕاگری و قارەمانیەتیی پێشمەرگە نەبەزەكان و خەڵکی کوردستان بە گشتی، لە جیهاندا دەنگی دایەوە و تا ئێستاش نەك هەر ئازادیخوازانی كوردستان، بەڵكوو ئازادیخوازانی هەموو جیهان، بە ڕێزەوە لە شۆڕشی ئەیلوولی گەلی كوردستان دەڕوانن.
سهرۆكی حكومهت راشیدهگهێنێت، بۆیە یادکردنەوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، پێویستە ببێتە هاندەرێکی زیاتر بۆ هەمووان تا پێداگر بین لە سەر وەدەستهێنانی مافە دەستوورییەكانمان و بەوپەڕی خەمخۆری و دڵسۆزییەوە، هەموو ئەو دەستکەوتە نیشتمانییانەمان بپارێزین کە بەرهەمی ڕەنج و خەبات و قوربانیدان و شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی گەلی کورستانە، بەتایبەتی شۆڕشی ئەیلوول کە یەکێک لە دەستکەوتە مێژووییەکانی، ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 بوو کاتێک حکومەتی ئەوکاتی عێراق ناچار کرا دان بە بەشێک لە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.
له كۆتاییدا مهسرور بارزانی رایدهگهێنێت، شۆڕشی ئەیلوول، بۆ هەموو دوژمنان و نەیارانی كوردستانی سەلماند، كە گەلی كوردستان ڕێی كۆڵنەدان و سەرفرازیی گرتووەتە بەر، نەك خۆڕادەستكردن و ملكەچكردن، دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
عێراق سوپاسی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
هەواڵێکی خۆش بۆ خەڵکی سلێمانی
1 رۆژ پێش ئێستا
پەکەکە بە قسەی ئۆجەلان ناکەین
1 رۆژ پێش ئێستا
پارێزگارێک بە کاتی بۆ هەڵەبجە دیاریکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه