ئهمڕۆ یهكشهممه 10ی 9ی 2023، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومهتی ههۆێمی كوردستان بڵاوی كردهوه، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە تەرخانكردنی پارچەیەك زەویی شارەوانی بۆ دروستكردنی بنكەی تەندروستی لە گوندی كیس قهلعە، لە سنووری قەزای شێخان.
ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه، بە گوێرەی بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پێویستیی دانیشتوانی سنوورەكە، ڕووبەڕی (2،000م2) زەوی بۆ دروستكردنی بنكەی تەندروستی لە گوندی كیس قهلعە و دەوروبەری لە سنووری قەزای شێخان تەرخان دەكرێت.
وەڵام بدەوه